ئاگر کەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نەوتی ڕووسیا
کانونی یهکهم 23, 2020 01:17 Asia/Tehran
پاڵاوگەی نەوتی لە ڕۆژھەڵاتی ڕووسیا ئاگری تێ بەربوو
بنکەی ھەواڵدەریی «ڕیانۆڤێستی» بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە باسی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی نەوت لە شاری «کۆمسۆمۆڵسک ئان ئامۆر» لە ڕۆژھەڵاتی دووری ڕووسیای کردووە.
دوای ئەم ڕووداوە چالاکانی بەشی ئاگرکوژاندنەوە بۆ دامرکاندنەوەی ئاگرەکە دەستبەجێ ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
لە بارەی قوربانی و یان زیانە شیمانەییەکانی ئەم کارەساتەو یان ھۆکارەکانی ئاگر کەوتنەوەکە لەم پاڵاوەگەیەدا ھەتا ئەم ساتە ھیچ ڕاپۆرتێکی جێی بڕوا بڵاو نەبووەتەوە.