«پوتین» و «مەکرۆن» لە سەر پاراستنی بەرجام پێیان داگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i390702-پوتین_و_مەکرۆن_لە_سەر_پاراستنی_بەرجام_پێیان_داگرت
«ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیاو «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا جەختیان کرد لە سەر ھەوڵدان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2020 11:52 Asia/Tehran
  • «پوتین» و «مەکرۆن» لە سەر پاراستنی بەرجام پێیان داگرت

«ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیاو «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا جەختیان کرد لە سەر ھەوڵدان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی کۆشکی کرملین ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئاماژەکردن بەوتووێژی تەلەفۆنیی«پوتین» و «مەکرۆن» لە بارەی بەرجام و کێشەی قەرەباغ و ڕەوشتی ئۆکرانیاو لیبی و سووریا جەختی کرد: لە بارەی ڕەوشتی ھاوپەیوەند بە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران، ھەردووک لا لە سەر پێویستیی ھەوڵدانی بەکۆمەڵ بۆ پاراستنی بەرجام پێیان داگرتووە.

ڕووسیاو فەرەنسا ئەندامی تاقمی چوار کۆ یەکن و بۆ پاراستنی بەرجام لەگەڵ ئێران و ئاڵمانیاو بریتانیاو چین ھاوکاری دەکەن.

سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو فەرەنسا لە درێژە وتووێژە تەلەفۆنییەکەیاندا لە بارەی بابەتگەلی دیکە لەوانە کێشەی قەرەباغ و ڕەوشتی ئۆکرانیاو لیبی و سووریاش قسەیان کرد.