ژماری توشبووانی کۆڕۆنا لە جیھان دا لە ٨٤ ملیۆن کەس تێپەڕی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391084-ژماری_توشبووانی_کۆڕۆنا_لە_جیھان_دا_لە_٨٤_ملیۆن_کەس_تێپەڕی
تائێستا زیاتر لە ٥٩ ملیۆن و٥٣٢ هەزار نەخۆشی کۆڕۆنایی لە جیهان دا چاکبوونەتەوە وزیاتر لە یەک ملیۆن و٨٣٠ هەزارکەسیش گیانیان لەدەستداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2021 04:47 Asia/Tehran
  • ژماری توشبووانی کۆڕۆنا لە جیھان دا لە ٨٤ ملیۆن کەس تێپەڕی

تائێستا زیاتر لە ٥٩ ملیۆن و٥٣٢ هەزار نەخۆشی کۆڕۆنایی لە جیهان دا چاکبوونەتەوە وزیاتر لە یەک ملیۆن و٨٣٠ هەزارکەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

 

بە پێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی جێ بڕوای وۆرڵدا مێتێرز ، ژماری توشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا " کوویدی نۆزدە" لە جیهان بۆ ٨٤ ملیۆن و١٠٥ هەزارو ٩١١ کەس بەرزبووەوە.

لە لیستی وڵاتانی بە زۆرترین ژماری توشبووان و تیاچووان بە هۆی توشبون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ،ئەمریکا بە ٢٠ ملیۆن و٤٦٩ هەزارو ٤٠٠ توشبوو و٣٥٤ هەزارو ٥٩٤ مردوو ، لەسەرووی خشتەکەدایە ووڵاتانی هیندستان ، بەرازیل، ڕووسیا ، فەرانسە ، ئینگلیز ، تورکیا ، ئیتالیا، ئیسپانیا وئاڵمانیا بە ڕیز لە پلەکانی دووهەم هەتا دەهەم دان .