کانونی دوھەم 11, 2021 21:53 Asia/Tehran
  • واشێنگتۆن پۆست: سەربازانی ئەمریکی ھێشتا مۆتەکەی موشەکەکانی ئێرانیان لە کۆڵ نەبووەتەوە

ڕۆژنامەی ناودارەکەی ئەمریکا نووسیویەتی: لەشکریانی ئەمریکی لە قەیرانێکی ھەرەگەورەو مەترسیداری سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی «ترەمپ» دەرباز بوون، بەڵام ھێشتاش لەگەڵ شوێنھاتی ھەڵمەتە موشەکییەکەی ئێران دەستەوئێخەن.

ڕۆژنامەی واشێنگتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بیرەوەریی تۆقێنەری چەند لەشکرییەکی ئەمریکی لەمەڕ ھەڵمەتە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی «عەینۆلئەسەد»ی عێراق دەگێڕێتەوەو وەکو گەورەترین قەیرانی سەردەمی دەستەڵاتی «ترەمپ» باسی دەکات کە سەرباری تێپەڕینی ساڵێک ھێشتا شوێنھاتەکەی وەک خۆی ماوەتەوە

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا ژمارەی ئەو سەربازە ئەمریکیانەی کە لە ئەنجامی ھەڵمەتە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی «عەینۆلئەسەد» توشی مێشک شێوان ھاتبوون، ١١٠ کەس ڕاگەیاندووە.

لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووەف ئێران لە ھەڵمەتی سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق لە موشەکی باڵستیک کەڵکی وەرگرت کە ھەر کامەیان بە درێژایی ٤٠ فوت و ھەڵگری ١٦٠٠ پۆند ماددەی تەقاندنەوە بوون. ئەو موشەکانە لە ھەر چەکێکی تر کە ھەتا ئێستا بە ئەمریکییەکانەوە نرا بێ ھێزمەند تر بوون و ئەو ھەڵمەتە ھێشتاش ھەر مۆتەکەیەکەو لە کۆڵی سەربازانی ئەمریکی نابێتەوە.

 

سەرپەیڤ