کشانەوەی پاپۆڕی کۆریای باشوور لە گەرووی ھۆرمز
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391781-کشانەوەی_پاپۆڕی_کۆریای_باشوور_لە_گەرووی_ھۆرمز
کۆریای باشوور بە ئامانجی بەدیھێنانی بارودۆخی گونجاو بۆ دانوستان و ئازادکرانی نەوتھەڵگری ئەم وڵاتە لە لایەن ئێرانەوە ، پاپۆڕەکەی خۆی لە کەنداوی فارس کشاندەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2021 13:54 Asia/Tehran
  • کشانەوەی پاپۆڕی کۆریای باشوور لە گەرووی ھۆرمز

کۆریای باشوور بە ئامانجی بەدیھێنانی بارودۆخی گونجاو بۆ دانوستان و ئازادکرانی نەوتھەڵگری ئەم وڵاتە لە لایەن ئێرانەوە ، پاپۆڕەکەی خۆی لە کەنداوی فارس کشاندەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیلنا ، کۆریای باشوور بە کشاندنەوەی پاپۆڕی خۆی لە کەنداوی فارس ھیوادارە بارودۆخ بۆ کوتاییھ ێنان بە راگیرانی گەمی نەوتبەری ئەم وڵاتە لە لایەن ئێرانەوە بڕەخسێ . 

ئەم ڕووداوە ھاوکات لە گەڵ ھاتنی  شاندی کۆریایی بۆ ئێران روویداوە . 

حەوتەی رابردوو نەوتھەڵگری کۆریای باشوور بە ناوی ھانکوک چیامی کە لە بەندەری جوبەیلی عەرەبستانەوە لە کەنداوی فارس لەڕێدابوو ، بە ھۆی پێشێلکردنی پەیتاپەیتای یاسا و رێسا ژینگەییەکان لە لایەن ھێزی دەریایی سپای پاسدارانەوە راگێرا. 

ئەم گەمیە ھەڵگری 7 ھەزار و 200 تەن مادە شیمیایی نەوتی بووە .