نیگەرانی دەربڕینی «جۆزیپ بۆرڵ» لە بارەی شوێنھاتی نەرێنیی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە سەر بەرجام
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391861-نیگەرانی_دەربڕینی_جۆزیپ_بۆرڵ_لە_بارەی_شوێنھاتی_نەرێنیی_بایکۆتەکانی_ئەمریکا_لە_سەر_بەرجام
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا، لە بارەی شوێنھاتی نەرێنیی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە سەر بەرجام نیگەرانیی دەربڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2021 23:30 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی «جۆزیپ بۆرڵ» لە بارەی شوێنھاتی نەرێنیی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە سەر بەرجام

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا، لە بارەی شوێنھاتی نەرێنیی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە سەر بەرجام نیگەرانیی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەوڵدەریی فارس، «جۆزیپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی سێ شەممە لە نامەیەک دا ڕوو لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا نووسی: شایەتی گۆڕانکارییەکی جێی نیگەرانین لە ڕووی ناڤۆکی و ھەروەھا خولی تازەی بایکۆتەکانی ئەمریکاوە.

«بۆرڵ» لە نامەکەی دا ئەوەشی نووسیوە کە، ئەم بابەتە مەترسیی لاواز کردنی ھەوڵی دیپلۆماسیانە، لەوانە ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام و گەڕاندنەوەی ئێران بۆ ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی بەدواوە دەبێت.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر بە بێ بەڵێنیی وڵاتانی ئەورووپی لەمەڕ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە چوارچێوەی بەرجام، بە پێی بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتنە لە پێنج ھەنگاودا بەڵێنەکانی خۆی کەم کردەوە.