«جۆزیپ بۆرڵ» : ھاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی بایدێن لە نێو بەرجام دا دەبێ ھێزمەند بکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391884-جۆزیپ_بۆرڵ_ھاوکاری_لەگەڵ_دەوڵەتی_بایدێن_لە_نێو_بەرجام_دا_دەبێ_ھێزمەند_بکرێت
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ھێزمەند کرانی ھاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تازەی ئەمریکای لە بەرجام دا بە پێویست زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2021 19:16 Asia/Tehran
  • «جۆزیپ بۆرڵ» : ھاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی بایدێن لە نێو بەرجام دا دەبێ ھێزمەند بکرێت

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ھێزمەند کرانی ھاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تازەی ئەمریکای لە بەرجام دا بە پێویست زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، «جۆزیپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا وێڕای ئاماژە کردن بە ھێزمەند کرانی ھاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تازەی ئەمریکا لە بەرجام، ھیواداریی دەربڕی کە «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئەم وڵاتە، بەڕێوەبەرایەتی کردنی دەوڵەت لە ڕێگای توییتێرەوە کۆتایی پێ بێنێ.

«بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش» یان ھەمان بەرجام ڕێککەوتنێکە کە ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان ئێران و تاقمی  پێنج کۆ یەک داگری پێنج وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئاڵمانیا ڕێککەوتنی لە سەر کراو دواتر ئەمریکا لە سەردەمی «ترەمپ»دا لە ساڵی ٢٠١٨ لێی کشایەوە.