لێکدانەوەی قەیرانی میانمار لە ئەنجوومەنی ئاسایش
ئەنجوومەنی ئاسایش بە نیازە سبەی سێشەممە پرسی میانمار تاوتوێ بکات .
ھەواڵدەری رۆیتێرز بە گێڕانەوە لە دیپلۆماتەکانی رێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاند ، ئەم ھەنگاوە دوای ئەوە ھەڵدەگیردرێ کە چەندین یەکینە لە ئەرتەشی میانمار لە یەکەم کات و ساتەکانی سەرلەبەیانی دوشەممە ئانگ سوچی سان سەرۆکی پارتی دەسەڵاتداری یەکیەتی نەتەوەیی دیموکراسی و چەند کەسی دیکە لە سەرکردەکانی ئەم پارتە لەوان وین مینت سەرۆک کوماری ئەم وڵاتەیان گرت و دەسەڵاتیان گرتە دەست .
پارتی دەسەڵاتدار لە ھەڵبژاردنی سێ مانگی رابردوو بە وەدەسھێنانی نزیکەی سەتی 83 ی دەنگەکان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی دا بانگەشەی سەرکەوتنی کرد ، بەڵام ئەرتەشی ئەم وڵاتە پارتی دەسەڵاتداری بە ساختەکاری لە ھەڵبژاردندا تاوانبار کرد .
کودیتای ئەرتەشی میانمار خێرا رووبەڕووی کاردانەوەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بووەوە .
ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان گیرانی ئانگ سان سوچی و سەرۆکی ئەم وڵاتە و ژمارێک لە ئەندامانی پارتی دەسەڵاتداری ئەم وڵاتەی شەرمەزار کرد .
یەکیەتی ئەوروپا ، ئەمریکا ، تورکیا ، ژاپۆن ، کەنەدا ، سەنگاپوور ، ھیندستان و ئوسترالیا ئەم کودیتایەیان ئیدانە کردووە .