شوبات 02, 2021 12:57 Asia/Tehran
  • پاپا فرانسیس سەرباری تەواوی گرفتەکان سوورە لە سەر گەشت کردنی بۆ عێراق

فرانسیس ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان ڕایگەیاند کە سەرباری سەرھەڵدانی شەپۆلی تازەی کۆرۆنا لە عێراق، سوورە لە سەر ئەنجام دانی گەشتەکەی بۆ ئەم وڵاتە لە مانگی مارس دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی کاسۆلیک نیوز، پاپا وتیشی: تەنانەت ئەگەر دابی خۆپارێزیی کۆمەڵایەتیش وا ھەڵ بگرێت کە عێراقییەکان ڕووداوەکان لە ڕێگای تەلەفزیۆنەوە پێ و شوێن بگرن، سەردانی پاپا بۆ وڵاتەکەیان دەبینن.

پاشا فرانسیس بە پێی بەرنامە بڕیار وایە ٥ تا ٨ی مارس سەردانی عێراق بکات.

پاپا ژان پۆلی دووھەم ڕابەری پێشووتری کاسۆلیکەکانی جیھان لە ساڵی ٢٠٠٠ زایینی بە نیازی سەردانی شاری «ئوور»ی ھەبوو کە بە سەرنجدانی ھەل و مەرجی سیاسیی عێراق پێی نەکرا. لە ئێستادا پاپا فرانسیس دەڵێت نایەوێ جەماوەری عێراق بۆ دووھەم جار ھیوابڕاو بکات.

مەترانی کلیسای کاسۆلیکی کلدانی عێراق حەوتەی ڕابردوو ڕایگەیاند: پاپا لە سەردانەکەی بۆ عێراق لەگەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەی ئەم وڵاتەش دیدار دەکات.

سەرپەیڤ