شوبات 02, 2021 23:14 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانیی ئێران گەییشتە شاری «بنگلۆر»ی ھیند

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە یبە سەرۆکایەتیی شتندێکی پایەبەرزو لە سەر بانگێشتنی وەزیری بەرەڤانیی ھیند گەییشتە شارڕی «بنگلۆر»ی ناوەندی ئیالەتی «کارناتاکا».

ئەمیری سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرەڤانیی وڵاتانی قەراخی ئەقیانووسی ھیند سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

سەرتیپ«ئەمیر حاتەمی»لەم سەردانەی دا جیا لە دیدار لەگەڵ ھاوتای ھیندی و کاربەدەستانی پایەبەرزی سیاسی و لەشکریی دیکەی ھیند، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرەڤانیی وڵاتانی قەراخی ئەقیانووسی ھیندیش وتارێک پێشکەش دەکات.

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە ئاھەنگی کرانەوەی پیشانگای کەرەستە ئاسمانییەکانی شاری بەنگلۆریش بەشداری دەکات. ناوبراو بڕیارە لەم پیشانگایەدا لە نێو ئاپۆڕەی وەبەرھێنەران و پیشەگەرانی بواری ئاسمانی و بەرەڤانیی ١٥ وڵاتی پێشکەوتەی جیھان وتارێک پێشکەش بکات.

 

سەرپەیڤ