شوبات 04, 2021 20:59 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی دیوانی نێونەتەوەیی دادەڤانی لەگەڵ سکاڵاکەی ئەمریکا لە بارەی ئێرانەوە

دیوانی نێونەتەوەیی دادەڤانی لەگەڵ جوڵانەوەی ئەمریکا دژی ئێران نەیارەتیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، دیوانی نێونەتەوەیی دادەڤانی ڕۆژی چوارشەممە لە شاری «لاھە»ی ھۆڵندا وەکو کۆڵەکەیەکی بنەمایی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ڕووی دادەڤانییەوە لەگەڵ سکاڵاکەی ئەمریکا لەمەڕ ئەمەی کە گوایە ئەم دادگەیە شیاوەتیی ڕاگەییشتن بە سکاڵای تاران لە بارەی دۆسیەی پێشێلکرانی «پەیمانی دۆستایەتی» لە لایەن ئەمریکای نییە، نەیارەتیی دەربڕی.

پارێزەرانی ئێرانی لە کۆبوونەوەی دووھەمی ڕاگەییشتن بە سکاڵای ئێران لە ساڵی ڕابردووی ٢٠٢٠ لە دیوانی نێونەتەەوەیی لاھە ڕایانگەیاند: ئەمریکا بە داسەپاندنی بایکۆت بە سەر ئێراندا دوای کشانەوەی لە بەرجام «پەیمانی دۆستایەتی»ی پێشێل کردووە.

دیوانی نێونەتەوەیی دادەڤانی ساڵی ٢٠١٨ وێڕای تاوتوێ کردنی داخوازییەکەی ئێران، ئەمریکای ئەرکمەند کرد بە ھەڵگرتنی بایکۆتەکانی ھاوپەیوەند بە فەکتەرە مرۆڤییەکانی وەک دەرمان، کشت و کاڵ و ئاسمانگەڕی.

پەیمانی دۆستایەتی و ئابووری و مافی کونسولیی نێوان ئەمریکاو ئێران کە لە ماڵپەڕی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش دا دانراوە، لە ساڵی ١٩٧٥ی زایینی لە نێوان نوێنەرانی دوو وڵات واژۆکرا.

بە گوێرەی بڕگەی ٢ی ماددەی٢١ی پەیمانەکە، ھەرچەشنە ناکۆکییەک لە نێوان لایەنەکانی پەیمانەکە سەبارەت بە لێکدانەوەو شرۆڤەی ئەم پەیمانەو یان ڕاپەڕاندنی کە لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە بە شێوەی گونجاوو ڕەزامەندانە مسۆگەر نەکرێت، دەبێ ڕوو لە دیوانی نێونەتەوەیی دادەڤانی بکرێت، مەگەر ئەوەی کە ھەردووک لا کۆک بن لە سەر ئەوەی کە ناکۆکییەکەیان لە ڕێگایەکی ئاشتی خوازانەی دیکەوە چارەسەر بکرێت.

سەرپەیڤ