شوبات 06, 2021 13:39 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان دژی کودیتاچیان  لە میانمار

خۆپیشاندان لە میانمار دژی دەسەڵاتی سەربازیی و داخستنی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەستیپێکردووە و دروشمی دژ بە دەسەڵات دەڵێنەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری سی ئێن ئێن، لە میانمار خۆپیشاندان دژی دەسەڵاتی سەربازی و داخستنی سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت و قورسبوونی ژیان دەستیپێکردووە. 

خۆپیشاندەران بە دروشمی (بروخێ دەسەڵاتی لەشکەریە دیکتاتۆرەکان، سەرکەوتن بۆ دیموکراسیەت) بەردەوامن و داواکارن بە زوترین کات هێڵەکانی ئینتەرنێت بکرێنەوە و ژیان ئاسایی بکەنەوە. 

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ هەینی، لایەنێکی فەرمی ئەو وڵاتە رایگەیاند، فەرمانمان پێکراوە هێڵەکانی ئینتەرنێت و فەیسبووک و تویتەر رابگرین، ئەمەش نارەزایەتی لێکەوتۆتەوە و خەڵکی بە دیکتاتۆریەت ناوی دەبەن. 

لە پاش کودەتا سەربازییەکەی رۆژی دووشەممە 1ی شوبات، میانمار بە تەواوی خامۆش ببوو، هیچ دەنگ و جوڵەیەکی ژیانی تێدا نەدەبینرا، شەقامەکان چۆڵ و کپکراوبوون، بەڵام لە ئێستادا خۆپیشاندان لە بەشێک لە ناوچەکان دەستیپێکردووە .

سەرپەیڤ