ھەڵکشانی لەسەدا ٥٠ ی منداڵانی برسی لە ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i394772-ھەڵکشانی_لەسەدا_٥٠_ی_منداڵانی_برسی_لە_ئەمریکا
تازەترین سەرژێمێری لە ئەمریکا ھەڵکشانی لەسەدا ٥٠ ی منداڵانی برسی لەم وڵاتە لە چاو ساڵی ٢٠٢٠ پیشان دەدات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 31, 2021 20:53 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی لەسەدا ٥٠ ی منداڵانی برسی لە ئەمریکا

تازەترین سەرژێمێری لە ئەمریکا ھەڵکشانی لەسەدا ٥٠ ی منداڵانی برسی لەم وڵاتە لە چاو ساڵی ٢٠٢٠ پیشان دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو بە گێڕانەوە لە وێبسایتی ئەمریکیی «چایڵد ھەنگەر»، لە کاتی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەمریکا، ژمارەی منداڵانی برسی لەم وڵاتە بۆ لەسەدا ٥٠ ھەڵکشاوە.

ئەم وێبسایتە ئەمریسکییە وای بڵاو کردووەتەوە کە، پەرەسەندنی منداڵانی برسی نیشانەی سیستێمێکی لاوازی کۆمەڵایەتی و چینایەتیی زۆرە لە ئەمریکادا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناکۆکیی ئێستا لە کۆنگرێسی ئەمریکا بووەتە ھۆی ئەوەی کە ھێشتاش گرفتی زۆر لەمەڕ دابین کرانی پێداویستیی بنەماڵەکان لەم وڵاتەدا ھەبێت لەبەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ، سەرباری پشتیوانی کردنی ئابوورییانەشیان.