نیسان 01, 2021 11:34 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بایکۆتەکانی دژی ئێران وەک خۆی ماوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: بایکۆتەکانی ئێستای ئەمریکا دژی ئێران وەک خۆی ماوەتەوەو ھەرچەشنە ھەوڵدانێکیش بۆ خۆدزینەوە لەو بایکۆتانە تاوتوێ دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «نێد پرایس» کە ئێوارەی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی وەزارەتی دەرەوە قسەی دەکرد، وتی: لە بارەی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و چین، بایکۆتەکانی ئێستای ئەمریکا دژی ئێران وەک خۆی ماوەتەوەو ئەمریکا ھەرچەشنە ھەوڵدانێک بۆ خۆدزینەوە لە بایکۆتەکان تاوتوێ دەکات، بەڵام واشێنگتۆن لە بارەی بەرژەوەندییەکانی خۆی لە دۆسیەی ناڤۆکی دا لەگەڵ چین ھاوتەریبە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: بایکۆتەکانی سەر ئێران لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە نەبێ ھەڵناوەشێتەوە.

«نێد پرایس» بانگەشەی کرد: ئەمریکا ئامادەی پێ و شوێن گرتنی گەڕانەوەی ھاوبەشە بۆ پابەند بون بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێراندا.

سەرپەیڤ