نیسان 04, 2021 11:16 Asia/Tehran
  • چەند کوژراو ، ئەنجامی سەرکوتکاریی رۆژی رابرووی بەرھەڵستکاران لە میانمار

سەرکوتکردنی خۆپشاندەرانی نەیاری کودیتا لە میانمار لە رۆژی شەممەدا ، 5 کوژراوی لێکەوتەوە .

کەناڵی تەلەفزیۆنیی یورۆنیوز بە گێڕانەوە لە میدیا خۆجێییەکان راپۆریدا ، لە خۆپێشاندانی دیموکراسی خوازان لە رۆژی شەممە لە یانگۆن و شارەکانی دیکەی میانمار ، لانیکەم 5 کەس بە تەقەی ھێزەکانی پۆلیس کوژران . 

ھاوکات ، حکومەتی سەربازیی میانمار فەرمانی گرتنی ناڕازیان و چالاکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی دەرکردووە  .

لە سەرەتای ناڕەزایەتیەکانی میانمار کە ھاوکات لە گەڵ ھاتنە سەرکاری کودیتاچیان لە یەکی شوبات و گرتنی ئانگ سان سوچی ، رێبەری یەکگرتویی نیشتمانیی بۆ دیموکراسی و چەند سیاسەتوانی دیکە دەسپێبوو ، تا ئێستا زیاتر لە 550 کەس لەم وڵاتە بە دەستی ھێزە ئاسیاشیەکان کوژران .

کۆمەڵی داکۆکی لە بەندکراوانی سیاسیی میانمار رایگەیاندووە 46 کەس لە کوژراوان ، منداڵ بوونە . 

سەرپەیڤ