داکۆکیی «گروسی» لە دانیشتنەکەی ڤییەنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i395037-داکۆکیی_گروسی_لە_دانیشتنەکەی_ڤییەنا
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی داکۆکیی خۆی لە دانیشتنەکەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ڤییەنا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 07, 2021 14:53 Asia/Tehran
  • داکۆکیی «گروسی» لە دانیشتنەکەی ڤییەنا

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی داکۆکیی خۆی لە دانیشتنەکەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ڤییەنا ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ «ڕابێرت مالی» نوێنەری تایبەتیی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لە پەیامێکدا لە پەڕەی توییتێرەکەی دا ڕایگەیاند: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ئامادەیە ھەتا لە گفتوگۆکانی دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ڤییەنا لە ڕوانگەیەکی ھونەری و بێ لایەنەوە داکۆکی بکات.

ھەژدەھەمین دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ڕۆژی سێ شەممە بە ئامادە بوونی شاندگەلێکی سەربە تاقمی وڵاتانی چوار کۆ یەک و ھەروەھا ئێران لە ڤییەنای پێتەختی نەمسا بەڕێوە چوو.

سەرۆکایەتیی شاندەکەی ئێران لە ئەستۆی «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بوو ، «ئێنریکە مۆرا» یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپاش بە نوێنەرایەتیی لە لایەن ئەم یەکێتییەوە بەشداریی دانیشتنەکەی کرد بوو.