نیسان 09, 2021 20:55 Asia/Tehran
  • ھاوسەری شاژنی بریتانیا ماڵئاوایی لەژیان کرد

کۆشکی «باکینگھام» باسی ژیانئاوایی ھاوسەری شاژنی بریتانیای کرد لە تەمەنی ٩٩ ساڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، کۆشکی «باکینگھام» ڕایگەیاند: «فیلیپ دوک ئێدینبرا» ھاوسەری «ئێلیزابێتی دووھەم» شاژنی بریتانیا ئەمڕۆ ھەینی لە کۆشکی «ڤینزدۆڕ»ی ئەم وڵاتەو لە تەمەنی ٩٩ ساڵی دا ماڵ ئاوایی لەژیان کرد.

ھاوسەری شاژنی بریتانیا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە چەندین جار لە بەر نەخۆشیی جۆربەجۆر لە نەخۆشخانەدا ڕاگیراوەو لەم دواییەش دا لە فڤریەی ٢٠٢١ لە نەخۆشخانەدا مابووەوە.

«فیلیپ» لە شاڵی ٢٠١٧ لە بەر بەساڵاچوون وازی لە ئەرکی ھاوپەیوەند بە بنەماڵەی پاشایەتی  و بەشداری کردن لە چالاکیی گشتی ھێنا.

ڕۆژنامەی «دەیلی ئێکسپرێس»ی بریتانیا وای بڵاو کردووەتەوە کە، لە ئێستادا گریمانەی ھاوپەیوەند بە وازھێنانی «ئێلیزابێتی دووھەم» لە دەستەڵات لە بەر ژیانئاوایی «فیلیپ دوک ئێدینبرا» پەرەی سەندووەتەوە، چونکو شاژنی بریتانیا پێشتر بە کەس و کاری خۆی ڕاگەیاند بوو کە ئەگەر بێتو ھەتا تەمەنی ٩٥ ساڵان ھیندوو بێت، دەستەڵات بە «شازادە ڕیچارد»ی کوڕی دەسپێرێت.

شاژنی بریتانیا لە ئێستادا ٩٤ ساڵیەتی و دوو حەوتەی دیکە ٩٥ ساڵان پڕ دەکاتەوە.

سەرپەیڤ