پارێزەرە ئەمریکییەکەی سەدام حسێن کۆچی دوایی کرد
پارێزەرە ئەمریکییەکەی (سەدام حوسێن) سەرۆکی رژێمی بەعسی عیراق، لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.بەپێی هەواڵی میدیاکان، دوێنێ شەممە ١٠ی نیسان، رەمزی کلارک، وەزیری پێشووی دادی ئەمریکا و ئەندامی تیمی پارێزەرەکانی سەدام حوسێن سەرۆکی ڕژێمی بەعس لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
لارک، لە ماوەی ١٩٦٧ بۆ ١٩٦٩ وەزیری دادی ئەمریکا بووە، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مانهاتنی ویلایەتی نیویۆرک کۆچی دواییکردوە، ناوبراو یەکێک بوو لە تیمی پارێزەران، کە لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بەرگریی لە سەدام حوسێن دەکرد.
کلارک لەکاتى دادگاییکردنی سەددام چەند جارێک لەلایەن سەرۆکى دادگاکەوە کرایە دەرەوە بەهۆى ئاڵۆزی دروستکردن لەناو دادگاو رەخنەگرتنى لە سەرۆکى دادگا.
ناوبراو ساڵەکانى سەدەى رابردوو پارێزگاری لە سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ سەرۆکی پێشووتری یۆگسلافیاکرد کە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبارکرابوو.