ڕووسیا: ھیچ جێگرەوەیەک بۆ بەرجام بوونی نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i395630-ڕووسیا_ھیچ_جێگرەوەیەک_بۆ_بەرجام_بوونی_نیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ھیچ جێگرەوەیەک بۆ بەرجام بوونی نیە و ھەموو بەستێنێکی پێویستیش بۆ بووژاندنەوەی ئەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە خۆش کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 23, 2021 03:17 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: ھیچ جێگرەوەیەک بۆ بەرجام بوونی نیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ھیچ جێگرەوەیەک بۆ بەرجام بوونی نیە و ھەموو بەستێنێکی پێویستیش بۆ بووژاندنەوەی ئەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە خۆش کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ماریا زاخارۆڤا» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکانی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بە مەبەستی بووژاندنەوەی بەڵێنمەندیی لایەنەکان لە ھەمبەر ڕێککەوتنە ناڤۆکییەکە خەریکی بەڕێوە چوونەو تەواوی لایەنەکانی بەرجامیش سوورن لە سەر ئەوەی کە بە ئەنجامی بگەیەنن.

«زاخارۆڤا» وتیشی: مۆسکۆ لە ھەوڵ و ڕاوێژی وڵاتانی ئەندام بۆ بووژاندنەوەی ئنەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە ڕەزامەندە.

خولی ھەژدەھەمی کۆبوونەوەکانی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ڕۆژی سێ شەممە لە «گراندھۆتێل»ی ڤییەنا بەرپا کراو بڕیار درا ھەتا وتووێژەکان لە حەوتەی داھاتووش د ا بەردەوام بکرێن.