ژێردەریاییەکەی ئەندوونزیا دۆزرایەوە
سوپای ئیندۆنیزیا رایگه‌یاند، که‌شتی ژێرده‌ریایی KRI Nanggala-402 که رۆژی چوارشه‌ممه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ده‌ریایی پچڕابو، دۆزرایه‌وه.
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، یۆدو مارگونو، فه‌رمانده‌ی ده‌ریایی ئیندۆنیزیا له راگه‌یاندراوێکدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویکردەوە ، "له قوڵایی 850 (هه‌شتسەد و په‌نجا) مه‌تر که‌شتی ژێرده‌ریایی KRI Nanggala-402 دۆزرایه‌وه که ئه‌وه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی تواناکانی ئه‌و که‌شتیه بووه".
ئاماژەی بەوەشکردوە، 18 کەشتیی دەریایی ئیندۆنیزیا، چوار کەشتی پۆلیس و سێ کەشتیی گەڕان و رزگارکردنی نەتەوەیی بەشداریان له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا کردووە.
فەرماندەی هێزی دەریایی باسی له‌وه‌شکرد، کەشتییە ژێردەریاییەکە رۆژی چوارشەممە بە 53 (په‌نجا و سێ) سەرنشینەوە له نزیک سنوری ده‌ریایی ئیندۆنیزیاوه دیارنه‌ما، ئه‌و که‌شتیه ئۆکسجینی پێویستی تێدابووە.
فەرماندەی هێزی دەریایی رونیکردوەتەوە، تیمەکانی گەڕان و پشکنینی ده‌ریایی به‌شێک پاشماوە تێکشکاوه‌کانی که‌شتیه ژێرده‌ریایه‌که‌یان دۆزیه‌وه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژماره‌ی بریندار و مردنی ئه‌و که‌شتیه بدات.