May 16, 2021 07:09 Asia/Tehran
  • یەکدەنگیی جیھانیی لە گەڵ فەلەستین ئەمریکا و ئەوروپاشی گرتەوە

ناڕەزایەتی لە دژی تاوانکاریەکانی رژێمی زایۆنی لە غەززە واشنگتۆن و نیۆیۆرکیشی گرتەوە و لە یەک دوو رۆژی رابردوودا زۆر پێتەخت و شاری ئەوروپایی شایەتی دەربڕینی یەکدەنگیی لە گەڵ گەلی فەلەستین بوون .

 

لە حاڵێکدا کە حکومەتە ڕۆژاواییەکان چاوپۆشی لە مافی بەرگری لە خەڵکی فەلەستین دەکەن، کۆمەڵگای ڕۆژاوایی بە تایبەت ئەورووپا ڕوانینێکی نوێیان سەبارەت بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی هەیە.

 زیاتر لە یەک حەوتە لە قۆناغی نوێی گۆڕانەکان لە لێواری رۆژاوایی و غەزە تێدەپەڕێ. سەرەتا تەنیا بینەری بەرخودانی گەڕەکی شێخ جەڕاح بووین کەچی ئێستا نەک هەر خەڵکی شارەکانی فەلەستین بەڵکوو هەموو جیهان و بە تایبەت ئەورووپا لەو ئاکارەی ڕژیمی زایۆنی تووڕەن.

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی مێھر ، لە یەک دوو رۆژی رابردوودا  لە زۆر وڵاتی ئەوروپایی وەکوو ئینگلیس، ئاڵمان، ئوتریش، فەڕانسە، دانمارک و تەنانەت ئوسترالیا دەنگی ناڕەزایی دژی ڕژیمی زایۆنی بیسرا و خەڵک رژانە سەر شەقامەکان .

 پشتیوانانی فەلستین لە شاری واشینتۆن دی سی ئەمریکا بە ڕێپێوانێک لە مەودای وەزارەتی دەرەوە و کۆشکی سپی داوای ڕاگرتنی پشتیوانی ماڵی ئەمریکا لە تێل ئاڤیڤیان کرد.

لە نیویۆرکیش خەڵک لە بەرانبەر کۆنسولخانەی ڕژیمی زایۆنی داوای ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانییەکان دژی غەززەیان کرد. ئەمە لە حاڵێکدایە کە زایۆنیستەکانی دانیشتووی ئەمریکا کۆبوونەوەکانی خەڵکیان تێک دا.

 خەڵکی  لە واشینتۆن، نیویۆرک، لەندەن و ... لەو شارانە بوون کە هەر لە سەرەتاوە هاودەنگی و پشتیوانی خۆیان لە خەڵکی فەلستین ڕاگەیاند و پاش درێژەی هێرشە دڕندانەکانی ئیسرائیل دیسانەوە خەڵکی شارەکانی کۆلن، هانۆفێر، فرانکفۆرت، هامبۆرگ، ئیشتوتگارت و ... ڕێپێوانیان بەڕێوە برد و ئاڵای ئیسرائیلیان ئاگر دا.

لە شارەکانی وڵاتی ئوسترالیاش هەزاران کەس دروشمی "فەلەستین و غەزە ئازاد بکەن"یان بەرز دەکردەوە و هەروەها تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن و زۆر وڵاتیتر هەر بەم شێوە لە بەردەم باڵوێزخانەی ئیسرائیل و لە بەر دەم مزگەوتەکان خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و دژی ڕژیمی زایۆنی دروشمیان دا.

ئەم کردەوانە کە نیشاندەری ئاگاداری خەڵکی جیهان لە بەرامبەر دۆخی فەلەستینە، دەسەلمێنێ کە حکومەتە ڕۆژاواییەکان بە پڕوپاگەندەی درۆیین ناتوانن خەڵکی جیهان فریو دەن.

سەرپەیڤ