سکرتێری گشتیی شانگھای بۆ ئایەتوڵڵا ڕەییسی ئاواتی سەرکەوتنی خواست
«ڤلادیمیر نۆرۆف» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای لە پەیامێکدا بۆ ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران ئاواتی سەرکەوتنی خواست.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەکینەوە، «ڤلادیمیر نۆرۆف» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای بە ناردنی پەیامێکی نوسراوە بۆ ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پیرۆزبای لێکردو ئاواتی سەرکەوتنی بۆ خواست.
لە پەیامەکەدا ھاتووە: ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای گرینگایەتییەکی زۆر بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران وەکوو ئەندامێکی چاودێری کارای ئەم ڕێکخراوەیە دادەنێت.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای ھەروەھا لەم پەیامەدا ھیواداریی دەربڕیوە کە، لە سای بەڕێوە بەرایەتی و پشتیوانییەکانی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێرانی ئیسلامی، پەیوەندییەکانی تاران و ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای زیاتر لە جاران ھێزمەند ببێت و بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردووک لا دابین بکرێ و لەکپەرەکانی بەردەو ھەڵگیرێن.
«نۆرۆف» لە کۆتایی دا بۆ سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران سەرکەوتن لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی و بۆ ئێرانی ئیسلامیش ئاواتی ئاشتی و بەمراز گەییشتنی خواستووە.