زاخارۆڤا: ئەمریکا ھیچ ھەنگاوێکی کاریگەری بۆ بەرجام ھەڵنەگرتووە
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەمریکا ھێشتا ھیچ ھەنگاوێکی کاریگەری بۆ گۆڕینی سیاسەتی پێشووی لە ھەمبەر ئێران و بووژاندنەوەی بەرجام ھەڵنەگرتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ماریا زاخارۆڤا» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیی حەوتانەی خۆی دا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا ھێشتا ھیچ ھەنگاوێکی کاریگەری بۆ بەرجام ھەڵنەگرتووە، ڕایگەیاند: لە دانوستانەکانی بەرجام لە ڤییەنا ھەتا ڕادەیەکی زۆر پێشکەوتن لە بواری بووژاندنەوەی ئەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە مسۆگەر کراوەو چاوەڕوانیش دەکرێت کە حەوتەمین خولی دانوستانەکانیش لە بارەی بەرجام لە ڤییەنا بەڕێوە بچێت.
دانوستانی بەرجام دوای ٦ خولی وتووێژی چڕوپڕو بەردەوام لە ڤییەنا لە قۆناغەکانی کۆتایی نزیک بووەتەوەو دیپلۆماتەکان بە ھیوان ئەم ڕێککەوتنە لە ماوەی حەوتەکانی داھاتوو کار بکرێتەوە.
کاربەدەستانی دەوڵەتی بایدێن ھەتا ئێستا گەلێک جار ڕاشکاوانە دانیان ناوە بە شکست ھێنانی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکادا، کەچی ھێشتاش خۆیانیان لە قەرەی ھەڵگرتنی ھیچ جۆرە ھەنگاوێک لەمەڕ گەڕانەوە بۆ ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە نەداوە.