ته‌مووز 14, 2021 19:05 Asia/Tehran
  • سەرەخۆشی کردنی «پاپا فرانسیس» لە جەماوەری عێراق

ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان بە ناردنی پەیامێک بۆ کەس و کاری قوربانیەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی «ئەلحسەین»ی عێراق، سەرەۆشیی لێ کردن.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمیی «ڤاتیکان»،«پاپا فرانسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان لە بروسکەیەک دا، وێڕای نیگەرانی دەربڕینی لە ئاگرکەوتنەوە لە بەشی نەخۆشانی کۆرۆنایی لە نەخۆشخانەی «ئەلحسەین»ی تایبەت بە ڕاھێنان ھەڵکەوتوو لە ناسریەی عێراق، بۆ کەس و کارو بەجێ ماوانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە ئاواتی دان بەخۆداگرتن و پشوودرێژیی خواست.

لە کۆتایی ئەم پەیامەدا ھاتووە، سەرباری ئەم ڕووداوە، نەخۆشان، کارمەندان و چاودێران دەبێ نیعمەتەکانی خوداوەند وەبیر بھێننەوەو لە ئەرخەیانی و ھێزی ھێور بوونەوە ئیلھام وەربگرن.

بە پێی ڕاپۆرتە سەرچاوە خۆجێییەکانی عێراق دوابە دوای ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممەی بینای سەرەکیی نەخۆشخانەی فێرکاریی «ئیمام حسەین(ع)»ی شاری ناسریەی  پارێزگای «زیقاڕ» ھەتا ئێستا پتر لە ١٠٠ گیانیان لە دەست داوەو کۆمەڵێکی زۆریش بریندار بوونە.

سەرپەیڤ