ئاب 13, 2021 20:35 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی یەکەم کۆبوونەوەی وەزیرانی وزەی ڕێکخراوەی ھاوکاریی «شانگھای»

یەکەم کۆبوونەوەی وەزیرانی وزەی ڕێکخراوەی ھاوکاریی «شانگھای» بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «دلێر جومعە» وەزیری وزەو سەرچاوە ئاوییەکانی تاجیکستان کە سەرۆکایەتیی قۆناغمەندی ڕێکخراوەی ھاوکاریی «شانگھای»ی بە ئەستۆیە، لە کۆبوونەوەکەدا وتی: وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە بە پێچەوانەی گرفتەکانی ھاوپەیوەند بە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، توانیویانە پەیوەندییەکانیان لە بواری وزە پەرە پێ بدەن.

وەزیری وزەو سەرچاوە ئاوییەکانی تاجیکستان وتیشی: کەشی ڕێکخراوەی ھاوکاریی «شانگھای» بەستێنێکی ھەراوی وزەیە کە لە چوارچێوەی دا لە ئاستی باڵا کارەبا بەڕھەم دێت و بەکار ئەھێندرێ و دەشگوازرێتەوە. بەم پێیە ئەم بارستاییە دەبێ بە شێوەیەکی تۆکمەوتەواو بەکار ببردرێت  ھەتا پێداویستییە ڕوو لە پەرەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەکە دابین بکرێت.

لە دانیشتنەکەدا بەرپرسانی وەزارەتخانە و دامەزراوەکانی ھاوپەیوەندی وڵاتانی ئەندام ، لەوانە تاجیکستان، ھیند، کازاخستان، چین، قڕقیزستان، ڕووسیاو ئوزبەکستان و ھەروەھا نوێنەرانی نووسینگەی ڕێکخراوەی ھاوکاریی «شانگھای» بەشدارییان کرد.

سەرپەیڤ