ئاب 24, 2021 06:38 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانیی ئسپانیا: گۆڕانکارییەکانی ئێستای ئەفغانستان دەربڕی شکست ھێنانی ڕۆژئاوایە

وەزیری بەرەڤانیی ئسپانیا لە کاتی سەردانی بۆ بنکەی ئاسمانی لە مادریدی پێەختی ئەم وڵاتە وتی: گۆڕانکارییەکانی ئێستای ئەفغانستان دەربڕی شکست ھێنانی ڕۆژئاوایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا، «مارگاریتا ڕوبلێس» وەزیری بەرەڤانیی ئسپانیا لە بنکەی ئاسمانیی «نورخون  دێ ئاردوس»ی مادرید کە لە ماوەی ڕۆانی ئەم دواییە بووە بە ناوەندی ڕێکخستن و نیشتەجێ کردنی پەناخوازانی ئەفغانی لە ئەورووپا، ڕایگەیاند: ئەوەی وا لە ئەفغانستاندا ڕووی دا شکست ھێنانی ڕۆژئاوایە.

«مارگاریتا ڕوبلێس» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئیسپانیا لە ماوەی ساڵانی ئەم دوایە ١٠٤ی لە شەڕی ڕێکخراوەی ناتۆ لە ئەفغانستاندا لە دەست داوە، وتیشی: تەواوی ئیسپانیاییەکان لەو وڵاتە ئدەبێ بگەڕێندرێنەوە.

لە ئێستادا ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی دوای بیست ساڵ ئامادە بوونی سەربازیی شکست خواردوو، لە کاتێکدا ئەفغانستان بەجێ دێڵن کە ئەم لەشکرکێشانە پەرە پێ دانی تیرۆریزم، شەڕ، توندوتیژی، ناپاوەجێیی و ناھێمنی و قەڵاچۆی دەیان ھەزار کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە نەبێ، ھیچ دەرەنجامێکی دیکەی نەبووە.

سەرپەیڤ