سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان تەقینەوە تیرۆریستییەکانی کابۆلی ئیدانە کرد
«ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنج شەممە ڕوودانی تەقینەوە تیرۆزریستییەکانی بەردەم فڕگەی کابۆلی ئیدانەکردو لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییەکاندا ھاودەردیی دەربڕی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ستیفان دوجاریک» وتەبێژی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: سکرتێری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە، ھێرشە تیرۆریستییەکانی کابۆلی کە کوژران و بریندار بوونی دەیان کەسی لێ کەوتووەتەوە، ئیدانە کردووەو لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییەکانیش دا ھاودەردیی دەربڕیوە.
وتیشی: پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل و ژێرخانەکانی ئەفغانستان بە ئەستۆی ئەو کاربەدەستانەیە کە لە ئەفغانستاندا سەقامگیرن. ئەم ڕووداوە ئاماژەیە بۆ ناپاوەجێ بوونی ڕەوشتی ئەفغانستان، بەڵام خواستی ئێمە بۆ یارمەتی دانی دەستبەجێی تێکڕای ئەفغانستان سوورتر دەکات.
دوابەدوای ڕوودانی دوو تەقینەوە لە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەردەم فڕگەی کابۆل و ھوتێل «بارۆن» کاربەدەستانی پریشکیی ئەفغانستان ڕایانگەیاند، قوربانیانی ھەردووک تەقینەوە تیرۆریستییەکە ٦٠ کوژراوو ١٤٠ برینداری لێ کەوتووەتەوە.
ژنراڵ «مەک کێنزی» فەرماندەری تیرۆریستانی «سەنتکام»یش ڕایگەیاند: لە تەقینەوەکانی کابۆل دا ١٢ لەشکریی ئەمریکا کوژراون و ١٥ کەسی دیکەشمان لێ بریندار بووە.
میدیاکان باسی ئەوە دەکەن کە تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیی ئەو تەقینەوانەی گرتووەتە ئەستۆ.