ئه‌یلوول 17, 2021 11:52 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی بیست و یەکەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای بە ئامادە بوونی ئێران

بیست و یەکەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای بە ئامادە بوونی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە شاری «دووشەنبە»ی پێتەختی تاجیکستان دەستی پێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، لەم کۆبوونەوە ئامادمەندو ئۆنلاینە ناوچەییەدا کە بەیانیی ئەمڕۆ ھەینی دەستی پێکراوە، ١٢ وڵاتی ئەندامی سەرەکی و چاودێر لەوانە سەرۆک کۆمارانی تاجیکستان ،ڕووساه، چین، هیند ، مەنگۆلیا و سەرۆکانی قڕقیزستان، کازاخستان، بیلاڕووس، پاکستان، تورکمەنستان و ئوزبەکستان تیای دا بەشدارن.

لەم کۆبوونەوەیەدا چاوەڕوان دەکرێت سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای سەبارەت بە ڕەوتی وەرگیرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکو ئەندامێکی سەرەکیی ئەم ڕێکخراوەیە بڕیار بدەن.

لەم دانیشتنەدا دەرەنجامی سەرەکیی چالاکیی ڕێکخراوەکانی ھاوکاریی شانگھای لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوو، ڕەوشت و ئاسۆی ھاوکارییە چەند لایەنەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە بارەی ناوچەکەو جیھان تاوتوێ دەکرێت.

سەرکردەکانی وڵاتان ھەروەھا سەبارەت بە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای و بەڕێوەبەری لێژنەی ناوچەیی خەباتی دژی تیرۆریزمی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای بڕیار دەدەن.

سەرپەیڤ