ئه‌یلوول 22, 2021 11:29 Asia/Tehran
  • جۆبایدێن: ئامادەی گەڕانەوەین بۆ ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی بەرجام

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: واشێنگتۆن ئامادەی گەڕانەوەیە بۆ ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی بەرجام .

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «جۆ بایدێن»، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە حەفتادوشەشەمین کۆبوونەوەی کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەە یەکگرتووەکان وتی: لە ھەوڵداین لەگەڵ ناقمی پێنج و یەک دا بە مەبەستی جوڵانەوەی دیپلۆماسیانە لەگەڵ ئێران و گەڕانەوە بۆ بەرجام.

بایدێن لە بەشێکی تری قسەکانی دا بانگەشەی کرد: ویلایەتە یەکگرتووەکان پابندی پێشگرتن بە ئێران لەمەڕ دەست ڕاگەییشتنی بە چەکی ناڤۆکی.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە تەواوی گرفتەکانی دنیا لە ڕێگای گوشاری سەربازییەوە چارەسەر ناکرێت، وتیشی: دەستەڵاتی سەربازیی ئەمریکا دەبێ دوایین ڕێگامان بێت نەک یەکەم ڕێگاو ئێمە نابێ وەک وەڵامێک بۆ تەواوی گرفتەکان بەکاری بێنین.

بایدێن وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەمریکا سەدملیارد دۆلار دەدات بە وڵاتانی ڕوو لەگەشە بۆ بەرنگتر بوونەوەی قەیرانی کەش و ھەوا، وتیشی: دەبێ یارمەتی ئەو نەتەوانە بدرێت کە سەرچاوەی پێویستیان بۆ بەرنگار بوونەوەی گۆڕانی کەش و ھەوا نییە.

«جۆ بایدێن» بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا بەڵێنەکانی بۆ بەرنگار بوونەوەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنەێت، بانگەشەی کرد: ئەمریکا ٥٠٠ ملوێن ژەم پێکوتەی کۆرۆنای بە بێ ھیچ شەرت و مەرجێک ڕادەستی گەلانی جیھان کردووە.

سەرپەیڤ