تشرینی دووه‌م 04, 2021 18:15 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی موسڵمانان لە ھەڵبژاردنی خۆجێیی ئەمریکا

کۆمەڵێک لە پاڵێوراوانی موسڵمان لە ھەڵبژاردنی خۆجێیی ئەمریکا کە لە چەندین شارو ویلایەتی ئەم وڵاتە بەرپا کرا، سەرکەوتن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، بە پێی دەرەنجامی ھەڵبژاردنی خۆجێیی ئەمریکا «عەبدوڵڵا حەمود»ی ٣٠ ساڵانی بە ڕەگەز لوبنانیی سەر بە پارتی دیموکرات و پاڵێوراوی موسڵمان لەم ھەڵبژاردنەی ڕۆژی چوارشەممە بە مەودای ١٠ خاڵ بە سەر «گەری ڕونچاک»ی ٦٥ ساڵانی خەنیمی کۆماریخوازی خۆی دا سەرکەوت و پۆستی سەرۆکی شارەوانیی «دیربۆرن»ی بە دەست ھێنا.

«عەبدوڵڵا حەمود» یەکەم موسڵمانێکە کە پۆستی سەرۆکایەتیی شارەوانیی «دیربۆرن»ی کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی موسڵمانن، بە ئەستۆ گرتووە.

«عامر غالیب» ٤٢ ساڵانی پاڵێوراوی موشڵمانی بە ڕەگەز یەمەنیش لە ھەڵبژاردنی خۆجێیی ئەمریکادا توانی بە سەرکەوتن بە سەر خەنیمەکەی دا ماوەی ١٦ ساڵ سەرۆکی شارەوانیی «ھامتراک» لە ویلایەتی میشیگان بوو، پۆستی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەم شارە مسۆگەر کات.

ئینجا «شاھانە حەنیف»یش کە ئافرەتێکی موسڵمانی بە ڕەگەز بەنگالییە لەم ھەڵبژاردنەدا بۆ یەکەم جار توانی وەکو یەکەم ئافرەتی موسڵمان لە مێژووی نیۆیۆرک دا بڕواتە نێو ئەنجومەنی ئەم شارەوە.

سەرپەیڤ