تشرینی دووه‌م 09, 2021 18:04 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لایەن پاپا فرانسیسەوە

ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان ھێرشی سەر سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە ھەنگاوێکی تیرۆریستی زانی و ئیدانەی کرد.

«پاپا فڕانسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان سه‌رکۆنه‌ی هه‌وڵی تیرۆرکردنی «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی کرد و وه‌ک کارێکی قێزه‌ونی تیرۆریستی وه‌سفی کرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیکان، نامه‌یه‌کی پاپا فڕانسیسی ئاراسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کردو له‌نامه‌که‌دا سه‌رکۆنه‌ی هێرشه‌ تیرۆریستیه‌که‌ی سه‌ر ماڵه‌که‌ی مسته‌فا کازمی کراوە وەک کارێکی قێزه‌ونی تیرۆریستی باسی کراوە.

پاپا فڕانسیس له‌نامه‌که‌دا دوپاتی کردووه‌ته‌وه‌ کە، گه‌لی عێراق به‌ به‌پیرۆزایەتیی خوداو به‌ ژیرانه‌ و به‌ توندی به‌ ڕێگای دیالۆگ و هاوده‌نگیی برایه‌تییه‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ ڕێبازی ئاشتییه‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی ٧ی ئه‌م مانگه‌ له‌ڕێگه‌ی سێ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانه‌وه‌ هێرشکرایه‌ سه‌ر ماڵه‌که‌ی «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق.

سەرپەیڤ