روسیا سیستمی ئێس 400 رادەستی ھیندستان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402539-روسیا_سیستمی_ئێس_400_رادەستی_ھیندستان_دەکات
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری فیدڕاڵی بۆ هاوکاری تەکنیکی سەربازی لە روسیا رایگەیاند، دەست دەکەن بە گەیاندنی سیستەمی بەرگری موشەکی ئێس-400 بۆ هیندستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2021 16:42 Asia/Tehran
  • روسیا سیستمی ئێس 400 رادەستی ھیندستان دەکات

بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری فیدڕاڵی بۆ هاوکاری تەکنیکی سەربازی لە روسیا رایگەیاند، دەست دەکەن بە گەیاندنی سیستەمی بەرگری موشەکی ئێس-400 بۆ هیندستان.

دیمیتری شوگایێڤ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری فیدڕاڵی بۆ هاوکاری تەکنیکی سەربازی لە ڕوسیا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، دەستیان کردوە بە گەیاندنی سیستەمی موشەکی ئاسمانی ئێس-400 بۆ هیندستان و پڕۆسەکەش بەپێی ئەو پلانەی بۆی داڕێژراوە بەڕێوەدەچێت و موشەکەکان لە کاتی خۆیدا ڕادەست دەکرێن.

ڕوسیا و هیندستان لە مانگی تشرینی یەکەمی 2018دا گرێبەستێکیان بۆ دابینکردنی موشەکی ئێس-400ی نوێ واژۆکرد، لە کاتێکدا سیستەمی ئێس-400 چوەتە خزمەتی هێزەکانی تورکیا و چینەوە.

لە مانگی ئابدا ئەلیکساندەر مێخێڤ، سەرۆکی کۆمپانیای هەناردەکردنی چەکەکانی روسیا رایگەیاند، "دانوستان بۆ دابینکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-400 لەگەڵ حەوت وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیا و ئەفریقا بەردەوامە".