کانونی یه‌که‌م 01, 2021 11:02 Asia/Tehran
  • کاربەدەستانی ئەوروپی: لەسەدا ٧٠ تا ٨٠ی دەقی بەرنووسی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ئامادە کراوە

کاربەدەستانی ئەورووپی لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆینێرز باسی ئەوەیان کردووە کە لەسەدا ٧٠ تا ٨٠ی دەقی بەرنووسی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ئامادە کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕۆیێێرز، کاربەدەستانی باڵای ئەورووپا ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێرن بانگەشەی ئەوەیان کرد کە دوای دەستپێکی دانوستانەکان لە ڕۆژی دووشەممەوە چاوەڕوانن وتووێژێکی بەبڕشتانە لەگەڵ ئێران دەست پێ بکەن  و ھەت ئێستاش لەسەدا ٧٠ تا ٨٠ی دەقی بەرنووسی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ئامادە کراوە.

ئەم دیپلۆماتانە باسی ئەوەشیان کردووە کە ، گەرچی دەبێ بە خێرایی لە دانوستانەکاندا بە ئەنجامی پێویست بگەن بەڵام نایانەوێ مۆڵەتی دەستکرد لەم بارەیەوە دیاری بکەن.

دانیشتنی دەستپێکی خولی تازەی دانوستانەکانی ڤییەنا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان بە پێچەوانەی ھەراوھوریای میدیاکانی نەیارو ھاوتەریب لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە پاڵ ڕووکەشی خێرخوازانەی کۆشکی سپی، بە خواستی لێبڕاوانەی تەواوی لایەنەکان بۆ دەست پێکرانی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی بەرجام لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستی پێکراوەو بڕیاریشە ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان وەک سەرەکی ترین پرس پەیجۆر بکرێت.

سەرپەیڤ