ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ھەنگاوی خۆبەخشانەی ئێران لە مەڕ ھاوکاری لەگەڵ ئاژانس پێشوازیی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i403541-ڕێکخراوەی_نەتەوەکان_لە_ھەنگاوی_خۆبەخشانەی_ئێران_لە_مەڕ_ھاوکاری_لەگەڵ_ئاژانس_پێشوازیی_کرد
یاریدەری وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کردەوەی خۆبەخشانەی ئێران لە بارەی مۆڵەت دان بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بۆ دانانی کامێرای تازە لە باتی کامێرا زەبر وێکەوتووەکان لە کۆگای «تێسا» لە کەرەجف پێشوازیی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2021 05:57 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ھەنگاوی خۆبەخشانەی ئێران لە مەڕ ھاوکاری لەگەڵ ئاژانس پێشوازیی کرد

یاریدەری وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کردەوەی خۆبەخشانەی ئێران لە بارەی مۆڵەت دان بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بۆ دانانی کامێرای تازە لە باتی کامێرا زەبر وێکەوتووەکان لە کۆگای «تێسا» لە کەرەجف پێشوازیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «فەرحان حەق » ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی خۆجێیی لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بارەی ھیەنگاوی خۆبەخشانەی ئێران لە مەڕ ھاوکاری کردن لەگەڵ ئاژانس وتی: ئێمە لە ھەرچەشنە ھەوڵدانێکی ئێران بۆ ھاوکاریی ئەرێنی لەگەڵ ئاژانس پێشوازی دەکەین و ھاوکارانی ئێمە لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی خەریکی لێکدانەوەی ئەم وەڵامەی ئێرانن.

«فەرحان حەق » وتیشی: سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و یاریدەرەکەی داوای لە ئەمریکا کردووە کە ئەو بایکۆتانەی کە لە بەرجام دا دیاری کراوە، ھەڵوەشێنێتەوەو بەخشینی بازرگانیی نەوتیی ئێران درێژ کاتەوەو داوا لە ئێرانیش کراوە  ھەتا ئەو ھەنگاوانە بگەڕێنێتەوە کە بە پێچەوانەی بەڵێنە بەرچامییەکان ھەڵیگرتوون.

یاریدەری وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتیشی: لایەنەکان خەریکی دانوستانن و دەبێ بھێڵین ھەتا بۆخۆیان لە بارەی چۆنیەتیی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان و گەڕانەوە بۆ بەڵێنە بەرجامییەکان بڕیار بدەن.