کانونی دوھەم 06, 2022 19:29 Asia/Tehran
  • چوونی ھێزەکانی پێشەنگی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بە کۆمەڵ بۆ کازاخستان

نووسینگەی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بە کۆمەڵ باسی چوونی ھێزەکانی پێشەنگی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ کازاخستانی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بە کۆمەڵ، ھێزەکانی پێشەنگی ئەم ڕێکخراوەیە ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەرکی خۆیانیان لە کازاخستان دەست پێ کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئامانجی ھێزەکانی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بە کۆمەڵ، پاراستنی دامەزراوە دەوڵەتی، سەربازییەکان و یارمەتی دانی لەشکریانی کازاخستان بۆ چەسپاندنی ڕێکمەندی و یاسا لەم وڵاتەدا ڕاگەیەندراوە.

ھاوپەیمانیی پارێزەرانی ئاشتیی پەیمانی ئاسایشتی بە کۆمەڵ داگری لەشکریانی ڕووسیا، بیلاڕووس، ئەرمینیا، تاجیکستان و قڕقیزستانە.

دوابەدوای یشێوییەکانی ئەم دواییە لە کازاخستان «قاسم ژەمرات توکایف» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە داوای لە ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بە کۆمەڵ (CSTO) کرد ھەتا یارمەتییانم بدەن.

ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی بە کۆمەڵ  ھاوپەیمانییەکی سەربازیی داگری ڕووسیا، بیلاڕووس، ئەرمینیا، تاجیکستان و قڕقیزستانە.

سەرپەیڤ