کانونی دوھەم 12, 2022 21:10 Asia/Tehran
  • «ڕۆبێرتۆ میتسۆلا» سەرۆکایەتیی کاتیی پەرلەمانی ئەورووپای گرتە ئەستۆ

دوای ژیانئاوایی لە ناکاوی «دەیڤید ساسولی»، خاتو «ڕۆبێرتۆ میتسۆلا» لە نوێنەرانی پارێزکاری پەرلەمانی ئەورووپاو یاریدەری «ساسولی» بە شێوەی کاتی سەرۆکایەتیی ئەم دامەزراوە گرینگەی ئەورووپای گرتە ئەستۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی حەوتەنامەی ئیشپیگێڵ، حەوتەی داھاتوو جێگرەوەی ھەمیشەیی «ساسولی» دیاری دەکرێت.

میدیاکان ئەم ھەواڵەیان پشتبەستوو بە وتەی کۆڕو کۆمەڵەکانی پەرلەمانی ئەورووپا بڵاو کردووەتەوە. سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا نیوەشەوی ١١ی ژانویە لە تەمەنی ٦٤ ساڵی دا لە بەر توشبوونی بە نەخۆشیی کۆئەندامی ھەناسەو تێکچوونی سیستێمی بەرەڤانیی جەستەی ماڵئاوایی لەژیان کرد.

«دەیڤید ساسولی» لە کۆتایی مانگی ڕابردووی زایینی لە بەر نەخۆشیی کۆئەندامی ھەناسە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە نەخۆشخانەدا خەوێندرا.

تاقیکاریی کۆرۆنای سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا نەرێنی بوو دۆخی گشتیشی سەرەتا باش بوو.ئەم پەیامنێرو پێشکەشکارەی بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی بۆ نوێنەرایەتی لە پەرلەمانی ئەورووپا ھەڵبژێردراو لە ساڵی ٢٠١٩ دا بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو سەرۆکایەتیی ئەم دامەزراوەیەی گرتە ئەستۆ.

سەرپەیڤ