کانونی دوھەم 27, 2022 10:25 Asia/Tehran
  • پیاداچوونەوەی نامەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ لاوانی ڕۆژئاوایی لە ستۆکھۆڵم

وبیناری پیاداچوونەوەی نامەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ لاوانی ڕۆژئاوایی بە بەشداریی ئامادەبووانێک لە سوییدو ھۆڵنداو ئیتالیا لە ستۆکھۆڵم بەرپا کرا.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١٥ دوو نامەی بۆ لاوانی ڕۆژئاوایی نووسی کە لە ناوەڕۆکی نامەکاندا باسی ناسینی بێ نێوەندگرو ڕاستەوخۆی ئیسلام کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە بۆنەی گەییشتنی ساڵگەڕی دەرکرانی نامەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ لاوانی ڕۆژئاوایی، بە رنامە بۆ دوو وبیناری پسپۆڕی بە ھۆی ڕاوێژگەی ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ستۆکھۆڵم داڕێژراو یەکەم وبینار لەژێر ناوی وبیناری پیاداچوونەوەی نامەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ لاوانی ڕۆژئاوایی بە بەشداریی ئامادەبووانێک لە سوییدو ھۆڵنداو ئیتالیاو ھاوبەشیی زانکۆییەکان، خوێندکاران و ھەڵسوڕاوانی ڕۆشنبیریی وڵاتانی جۆربەجۆرلە ستۆکھۆڵم بەرپا کرا.

«ھودا ئەحمەد» لێکۆڵەرو خوێندکاری موتاڵای دینی لە مالمۆی سوویید لە وتاردانێکدا ئاماژەی کردە فەلسەفەی دەرچوونی نامەو پێدوایستییە زەمەنییەکانی و وێڕای شی کردنەوەی ھەل و مەرج و جێ و شوێنی کلتووریی ڕۆژئاوا، لەگەڵ نامەکەی ئیمام خومەینی(رە) بۆ گۆرباچۆف ھەڵیسەنگاندو بارستایی و کاریگەرییە ھێزەکییەکانی و پێویستیی بڵاوکردنەوەی بەرفراوانی بە وردی لێک دایەوە.

ھەڵسوڕاوێکی فەرھەنگی و مەزھەبی و سکرتێری ناوەندی ئیسلامیی تەوحیدی ئیتالیاش لە وبینارەکەدا پێکھاتنی تاقمی تیرۆریستیی داعشی وەکو نمونەیەکی ئیسلامی لەڕێ لادراو، بە پیلانێک بۆ خەوشاندنی سیمای ئیسلام و موسڵمانان ناساندو ئەم نامەیەو پەیامەکەی بە ستراتژییەک بۆ بەرنگار بوونەوەو دامرکاندنەوەی ئەم پیلانە ھێ نایە ئەژمار.

لە کۆ تایی دانیشتنەکەدا «سەیید زیا ھاشمی» ڕاوێژکاری فەرھەنگیی ئێران لە ستۆکھۆڵم سێ تەوەرەی گرینگی لە بارەی ئەم نامەیە بریتی لە وێژەو لۆژیکی ئامادە کردن و ھەڵبژاردنی بەردەنگەکانی واتە لاوانی کۆمەڵگای ڕۆژئاواو سەرەنجام ھەڵگرتنی زەمەنی و چەمکیی دەرکرانی نامەکەی شی کردەوە.

سەرپەیڤ