ھەڵکرانی ئاڵای ڕووسیا لە شاری «خارکییەف»ی ئۆکرانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405647-ھەڵکرانی_ئاڵای_ڕووسیا_لە_شاری_خارکییەف_ی_ئۆکرانیا
ئاڵای ڕووسیا ئەمڕۆ پێنج شەممە بە بەرزایی بینای پەرلەمانی خۆجێیی شاری «خارکییەف» دووھەمین گەورەشاری ئۆکرانیا ھەڵکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2022 12:25 Asia/Tehran
  • ھەڵکرانی ئاڵای ڕووسیا لە شاری «خارکییەف»ی ئۆکرانیا

ئاڵای ڕووسیا ئەمڕۆ پێنج شەممە بە بەرزایی بینای پەرلەمانی خۆجێیی شاری «خارکییەف» دووھەمین گەورەشاری ئۆکرانیا ھەڵکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، ھەواڵنێری کەناڵی ھەواڵیی ئەلجەزیرە کە لە شاری «خارکییەف»ی ئۆکرانیا سەقامگیرە، باسی شەکانەوەی ئاڵای ڕووسیای کرد لە لایەن ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتەوە بە بەرزایی پەرلەمانی ئەم شارە.

پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بەیانیی ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا لە تەلەفزیۆنی نیشتیمانیی ڕووسیا باسی ھێرشی سەربازی بۆ سەر «دۆنباس»ی کردو داوای لە ھێزەکانی ئۆکرانیا کرد کە چەکەکانیان دابنێن و بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا دەوڵەتی ئۆکرانیا بە بەرپرسی ھەر جۆرە خوێن ڕژانێکی شیمانەیی زانی و وتی: دڵنیایە لەشکریانی ڕووسیا ئەرکی خۆیان بە باشی ڕادەپەڕێنن.