ئادار 01, 2022 19:30 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بایکۆتی چەکەمەنیی ئەنساروڵڵای یەمەنی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژ کردەوە

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی دووشەممە دەنگی ئەرێنیی دا بە داخوازی و داکۆکیی ئیمارات لە درێژ کرانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن.

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئەم داخوازییەی دوای ئەوە ھێنایە ئاراوە کە سوپای یەمەن لە ئەمساڵ دا لە تۆڵەی دەست درێژکارییەکانی «ئەبوزەبی» بەرپرسایەتیی چەندین ھەڵمەتی بە درون و موشەک بۆ سەر ھێندێک لە دامەزراوەکانی ئیمارات گرتە ئەستۆ.

ماوەیەک لەمەوپێش ئیمارات دوابەدوای بەرەڤانی و خۆڕاگریی سوپای یەمەن لە بەرامبەر ھێرشەکانی ئیمارات، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کرد کە دانیشتنێکی لوتکەیی لەم بارەیەوە پێک بێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بڕیارنامەی درێژکرانەوەی بایکۆتی سەر ئەنساروڵڵای یەمەن بە ١١ دەنگی تەباو چوار دەنگی بێ لایەن پەسەند کراوە.

ڕووسیاو چینیش دەنگی ئەرێنییان داوە بەم بڕیارنامەیەو وەک سەرچاوە دیپلۆماسییەکان باسی دەکەن، گوایە ئیمارات و ڕووسیا لە سەر ئەوە ڕێککەوتوون کە ئەبوزەبی لە دەنگدانی داھاتووی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی ڕوسیا پەیوەست بە ھێرشەکەی سەر ئۆکرانیای خۆی ببوێرێ.

سەرپەیڤ