یارمەتیی سەربازیی ١٩ وڵات بۆ ئۆکرانیا لە جەنگەی ئاڵۆزییەکانی نێوان کییەف و مۆسکۆ
ئادار 04, 2022 13:36 Asia/Tehran
لە جەنگەی ئاڵۆزییەکانی نێوان کییەف و مۆسکۆ وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا باسی یارمەتیی سەربازی ١٩ وڵات بۆ ئۆکرانیای کردووە.
بە دەست پێکرانی ئۆپراسیۆنی تایبەتی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، وڵاتانی ڕۆژئاوا دەستیان کردووە بە ناردنی چەک و نەقەمەنی بۆ ئۆکرانیا.
ڕووسیاش ڕایگەیاندووە ئۆپراسیۆنەکەی ئەم وڵاتە لە ئۆکرانیا بە واتای دەست پێکردنی شەڕ نییە، بەڵکو بۆ پێشگرتن بە سەرھەڵدانی شەڕێک لە ئاستی جیھانی دایە.
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ڕۆژی پێنج شەممە بە بێ ئەوەی ئاماژە بکاتە ناوی ئەو ١٩ وڵاتە، ڕایگەیاند ئەو وڵاتانە یارمەتیی سەربازییان ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە لەوانە ناردنی چەک و تەقەمەنی و سوتەمەنی و پێداویستیی دیکە.
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیاش ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە بارەی ناردنی چەک و چۆڵ بۆ ئۆکرانیا وشداریی دایە وڵاتانی ڕۆژئاوا.