ئادار 07, 2022 20:37 Asia/Tehran
  • خۆبواردنی روسیا لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گوێلێگرتنی دادگای لاھە

روسیا ئامادە نەبوو لە کۆبوونەوەی گوێلێگرتنی دادگای نێودەوڵەتیی سزا لە لاھە بە مەبەستی راگەیشتن بە سکاڵای ئوکراین بەشداری بکات .

ئاسۆشێتدپرێس رایگەیاند ، کورسیە راگیراوەکان بۆ پارێزەرانی روسیا لە دیوانی نێودەوڵەتیی سزا خاڵی بوون . 

سەرۆکی دیوانی نێودەوڵەتیی سزا رایگەیاند باڵیۆزی روسیا لە ھولەند ، ئەوی لە ئامادەنەبوونی نوێنەرانی مسکۆ لە کۆبوونەوەکانی دادگا ئاگادار کردبوو . 

دیوانی نێودەوڵەتیی سزا  ئەمڕۆ بەڵگەکانی ئوکراین لە بارەی سکاڵای ئوکراینی تاووتوێ کرد و سبەی سێشەممە بەرگریەکانی لایەنی روسیش دەبیسێ .

دیوانی نێودەوڵەتیی سزا لە لاھە ، ئەمڕۆ کێشەی مافەوانیی روسیا و ئوکراین لە بارەی جینۆسایدی تاووتوێ کرد . 

سەرپەیڤ