روسیا: بۆردومانکردنی دامەزراوە نەوتییەکان لەلایەن ئۆکرانیاوه کاریگەری بۆ دانوستانەکان دەبێت
روسیا: بۆردومانکردنی دامەزراوە نەوتییەکان لەلایەن ئۆکرانیاوه کاریگەری بۆ دانوستانەکان دەبێت
میدیاکانی رووسیا لە زاری دیمیتری پسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرملین سەبارەت بەوەی ئاخۆ بۆردومانکردنی دامەزراوە نەوتییەکانی روسیا لەلایەن ئۆکرانیاوە، رایگەیاند "ناکرێت ئەم هەنگاەو وا سەیر بکرێت کە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دۆخی بەردەوامیدان بە دانوستانەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ نابێت".
بەڵام ناوبراو رەتیکردەوە، هیچ وردەکارییەک لەبارەی هەڵسەنگاندنی زیانەکانی ئەو بۆردومانە بخاتەڕوو و ئاماژەی بەوەدا، خستنەڕووی ئەو وردەکارییانە لە دەسەڵاتی دەزگا ئەمنییە تایبەتمەندەکانە.
وتەبێژی کرملین جەختیکردەوە پێشکەوتنی هێزەکانی رووسیا لە ئاسمان لە میانەی کردە سەربازییەکەی لە ئۆکرانیا حەقیقەتێکی رەهایە.
ئەمڕۆ بەرپرسانی پارێزگاری کەرتی بیلگۆرۆد لە روسیا پشتڕاستیکردەوە، ئەو ئاگرەی لە دامەزراوە نەوتییەکان لە دووری 40 کیلۆمەتر لە سنووری ئۆکرانیا کەوتۆتەوە، لە ئەنجامی هێرشی دوو فڕۆکەی ئێلیکۆپتەری ئۆکرانیاوە بوو، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لەو هێرشەدا نەبووە.