بۆریس جۆنسن گەیشتە کیێڤ و لەگەڵ زیلینسکی دیداری کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406921-بۆریس_جۆنسن_گەیشتە_کیێڤ_و_لەگەڵ_زیلینسکی_دیداری_کرد
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆک وه‌زیرانی بەریتانیا گه‌یشته‌ کیێڤ و له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی، سه‌رۆکی ئۆکرانیا کۆبووەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 10, 2022 02:56 Asia/Tehran
  • بۆریس جۆنسن گەیشتە کیێڤ و لەگەڵ زیلینسکی دیداری کرد

بۆریس جۆنسن، سه‌رۆک وه‌زیرانی بەریتانیا گه‌یشته‌ کیێڤ و له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی، سه‌رۆکی ئۆکرانیا کۆبووەوە.

 

میدیاکانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، دوێنێ شەممە بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەسەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتووەتە کیێڤ و لەگەڵ ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبووەتەوە.

هاوکات تاوەکو ئێستا زانیاری لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر دوێنێ هەریەکە لە ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و جۆزێف بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا سەردانی ناوچەی بوچایان کرد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی کیێڤ، کە ڕوسیا تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی “کۆمەڵکوژی” تێیدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی پاشەکشەی ڕوسیا و کەمبوونەوەی مەترسییەوە شاندی ئەوروپی بێکێشە توانییان سەردانی کیێڤ بکەن.