زاخارۆڤا: ڕێکخراوەیەک کە تووشی «مێشک مەرگی» ھاتووە پێویستی بە ئەندامانی تازەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i408078-زاخارۆڤا_ڕێکخراوەیەک_کە_تووشی_مێشک_مەرگی_ھاتووە_پێویستی_بە_ئەندامانی_تازەیە
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا، وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵەکانی ھاوپەیمانیی ناتۆ بۆ بە ئەندام کردنی فینلاند و سویید ڕایگەیاند: ڕێکخراوەیەک کە تووشی «مێشک مەرگی» ھاتووە پێویستی بە ئەندامانی تازەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 20, 2022 13:02 Asia/Tehran
  • زاخارۆڤا: ڕێکخراوەیەک کە تووشی «مێشک مەرگی» ھاتووە پێویستی بە ئەندامانی تازەیە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا، وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵەکانی ھاوپەیمانیی ناتۆ بۆ بە ئەندام کردنی فینلاند و سویید ڕایگەیاند: ڕێکخراوەیەک کە تووشی «مێشک مەرگی» ھاتووە پێویستی بە ئەندامانی تازەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «ماریا زاخارۆڤا» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: ئەمە لۆژیکانەیە، مادام کە ھاوپەیمانییەکەتان توشی «مێشک مەرگی» ھاتووە، دەستبەجێ پێویستی بە کەسانی ئەندام بەخشە بۆ بووژاندنەوەی.

ناوبراو وێرای ئاماژە کردن بە وتەکانی «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە ساڵی ٢٠١٩ وتیشی: ناتۆ توشی «مێشک مەرگی» ھاتووەو دەبێ بەدووی دکتۆرینێکی ستراتژیی تازەدا بێت.

«زاخارۆڤا» جەختی لەوەش کردەوە، پاریس لە ئەندامەتیی فینلاندو سویید لە ناتۆ پشگریی کردووە. لە ڕوی لۆژیکی کۆشکی ئێلیزەوە ھەموو شتێک ڕوونە،  ڕێکخراوەیەک کە تووشی «مێشک مەرگی» ھاتووە پێویستی بە ئەندامانی تازەیە.