May 29, 2022 16:28 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان لە باکۆ : چاومان لە سەروەریی وڵاتانی دیکە نیە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆماری ئازەربایجان ، رایگەیاند ئانکارا چاوی لە سەروەریی وڵاتانی دیکە نیە .

 


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئازەربایجان گەیشتە ئازەربایجان و لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ هاوتا ئازەربایجانیەکەی کۆبووەوە.

بەپێی راپۆرتی تۆڕی رادیۆ و تەلەفزیۆنی TRT،  ئەردۆغان کە لەسەر بانگهێشتی ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان سەردانی ئازەربایجان دەکات، بۆ یەکەمجار لە "فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیای تەکنۆفێستی ئازەربایجان"،  کە بۆ یەکەم جار لە دەرەوەی تورکیا لە باکۆی پێتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێ بەشداریکرد .

ئەردۆغان پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و کۆماری ئازەربایجانی بە مۆدێلێک بۆ جیهان وەسف کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنقەرە هیچ چاوێکی لە سەر خاک و سەروەری وڵاتانی دیکە نییە و بستێک خاکیش بە ناحەزان نادات .

ئەردۆغان وتی ئەم وڵاتە (کۆماری ئازەربایجان) وەک ئەنادۆڵ خاکی ئێمەیە و هەموو پارچەیەکی تورکیا زێدی ئێوەیە.

ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا پشتیوانی عەلیێڤ دەکات لە دامەزراندنی ئاشتی هەمیشەیی لەگەڵ ئەرمینیا بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە.

لێدوانەکانی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە ھەر ئێستا ئەرتەشی تورکیا بە فەرمانی ئەو چەند بەشێکی لە خاکی وڵاتانی عێراق و سوریا داگیر کردووە و لایەکیش ناکاتەوە لە ناڕەزایەتی ھەرێمی و نێودەڵەتیی و بووەتە مایەی کوژران و برینداربوون و ئاوارەیی خەڵکانێکی زۆر . 

 

سەرپەیڤ