ته‌مووز 06, 2022 01:09 Asia/Tehran
  • ڕەوتی ئەندامەتیی سوییدو فینلاند لە ناتۆ واژۆ کرا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی واژۆ کرانی پرۆتۆکۆلی ئەندامەتیی سوییدو فینلاند لە ناتۆیان کردووە لە لایەن کاربەدەستانی باڵای ستۆکھۆڵم و ھیلسینکی لە بنکەی ئەم ھاوپەیمانییە سەربازییە.

فینلاندو سویید دوابەدوای ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، داوای ئەندامەتی لە ناتۆیان کردو کارناسان و لێکۆڵەرانی نێونەتەوەییش لەو باوەڕەدان کە ئەم ئەندامەتییە دەتوانێ ھەل و مەرجەکە لە سنوورەکانی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا بە سەرنجدانی ھەستیاریی ڕووسیا بەرامبەر بە پەرە سەندنی ناتۆ تەواو ئاڵۆزتر بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، یێنس ستۆلێتێنبێرگ سکرتێری گشتیی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ» ڕایگەیاند: پرۆتۆکۆلی ئەندامەتیی سوییدو فینلاند لە ناتۆ واژۆ کراوەو بڕیارە تەواوی ئەندامانی ناتۆ لە پەیوەست بوونیان بەم ھاوپەیمانییە سەربازییە ئاگادار بکرێنەوەو بە پێی یاساوڕێسا نێوخۆییەکانیان پەسەندی یەکجاری بکرێت.

سەرکردەکانی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی ٢٩ی ژوئەن دوای کۆتایی ھاتنی دژایەتیی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ بە ئەندام بوونی سوییدو فینلاند لە ناتۆ بە شێوەی فەرمی لە دوو وڵاتی دەڤەری سکاندیناڤی بۆ پەیوەست بوون بەم ھاوپەیمانییە بانگێشتنیان کرد.

سەرپەیڤ