بە فەرمی ناسرانی کۆمارەکانی دۆنتێسک»و «لۆھانێسک» لە لایەن کۆریای باکوورییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i409601-بە_فەرمی_ناسرانی_کۆمارەکانی_دۆنتێسک_و_لۆھانێسک_لە_لایەن_کۆریای_باکوورییەوە
باڵوێزی کۆریای باکووری لە مۆسکۆ ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە، پیونگ یانگ سەربەخۆیی ھەردووک کۆماری «دۆنتێسک»و «لۆھانێسک» بە فەرمی دەناسێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 13, 2022 23:02 Asia/Tehran
  • بە فەرمی ناسرانی کۆمارەکانی دۆنتێسک»و «لۆھانێسک» لە لایەن کۆریای باکوورییەوە

باڵوێزی کۆریای باکووری لە مۆسکۆ ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە، پیونگ یانگ سەربەخۆیی ھەردووک کۆماری «دۆنتێسک»و «لۆھانێسک» بە فەرمی دەناسێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، باڵوێزی کۆریای باکووری لە مۆسکۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: پیونگ یانگ سەربەخۆیی کۆماری «دۆنتێسک»و کۆماری «لۆھانێسک» بە فەرمی دەناسێت.

ئەم دیپلۆماتەی کۆریای باکووری وێڕای ڕاگەیاندنی ناردرانی یادداشتێک لەم پەیوەندییەدا بۆ باڵوێزخانەی ڕووسیا لە پیونگ یانگ وتیشی: ئێمە بە فەرمی ناسرانی ھەردووک کۆمارەکە پشتڕاست دەکەینەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە باڵوێزی کۆریای باکووری لە مۆسکۆ بەڵگەی بڕیاری بەفەرمی ناسینی «دۆنتێسک»یشی ڕادەستی نوێنەری ئەو کۆمارە کرد.

جێگای ئاماژەیە کە ھەردوک کۆمارەکەی «دۆنتێسک»و «لۆھانێسک» لە ئاپریلی ٢٠١٤ەوە سەربەخۆیی خۆیانیان لە ئۆکرانیا ڕاگەیاندووە.