«پوتین»یش گەییشتە تاران
«ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا شەوی ڕابردوو گەییشتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
«ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە دوابەدوای سەردانەکەی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا گەییشتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئامانج لە سەردانی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا بەشداری لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی دەستەبەرکارانی ڕەوتی ئاستانەیە کە ئەمڕۆ سێ شەممە لە تاران دا بەڕێوە دەچێت.
ھاوکات بوونی سەردانی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا بۆ ئێران ئەو ھەلەیان بۆ دەڕەخسێنێ ھەتا لە پەراوێزی کۆبونەوەکاندا چاویان بە یەکتر بکەوێت و لە بارەی ھێندێک بابەتی تایبەتییەوە بیروڕا بگۆڕنەوە.
حەوتەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ڕەوتی ئاستانە ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمارانی ھەر سێ وڵاتی ئێران و ڕووسیاو تورکیا لە تاران بەڕێوە دەچێت.