ته‌مووز 27, 2022 02:18 Asia/Tehran
  • یۆنان نەوتە دزراوەکەی ئێران بەم زووانە دەداتەوە

باڵوێزخانەی ئێران لە یۆنان ڕایگەیاند: ڕەوتی گواستنەوەو گەڕاندنەوەی نەوتە دزراوەکەی ئێران بەم زووانە دەستی پێ دەکرێت.

یۆنان ٢٥ی مانگی مای ئەمساڵ بە پێی داخوازیی ئەمریکا دەستی گرت بە سەر نەوتبەری ڕووسیی لانا کە ھەڵگری ٧٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ئێران بوو.

دەوڵەتی یۆنان دانی بەوەدا نا کە بە پێی داخوازیی وەزارەتی دارایی ئەمریکا ئەو یبارەنەوتەی ڕاگرتووە، بەڵام ئەوەی ڕوون نەکردەوە کە بۆچی ئەم وڵاتە بڕیاری دا بوو پێملی داخوازییەکەی ئەمریکا بێت.

دوای ئەو کردارەی یۆنان، کاربەدەستانی ئێران بە توندی ناڕەزامەندییان دەربڕی و یۆنانیش بەناچاری پێملی ئەوە بوو کە بارە نەوتەکە ئازاد کات و دادگەی ئەو وڵاتەش بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی ڕاگرتنی نەوتبەرەکەی دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاسێنا ڕۆژی سێ شەممە لە توییتێکدا نووسی: دادگەی باڵای یۆنانیش وەکو باڵاترین سەرچاوەی دادەڤانیی ئەم وڵاتە بڕیاری دادگەی پیاداچوونەوەی بە قازانجی ئێران پەسەند کردو بەم زووانە ڕەوتی گواستنەوەو گەڕاندنەوەی نەوتە دزراوەکەی ئێران بۆ نەوتبەری لانا دەست پێ دەکات.

سەرپەیڤ