لە نیۆیۆرک ھێرش کرایە سەر «سەلمان ڕوشدی» نووسەری لە دین وەرگەڕاو
سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھێرشی کرانە سەر «سەلمان ڕوشدی» نووسەری لە دین وەرگەڕاوی کتێبی «ئایەتە شەیتانییەکان»یان کردووە لە نیۆیۆرکی ئەمریکا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێد پرێس، «سەلمان ڕوشدی» نووسەری لە دین وەرگەڕاوی کتێبی «ئایەتە شەیتانییەکان» کە سوکایەتیی بە کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام(ص)ی کردبوو، ڕۆژی ھیەینی لە کاتێکدا کە بە تەمای وتاردان بوو لە نیۆیۆرک، ھێرشی کرایە سەر.
ھەر لەم پەیوەندییەدا میدیای دەوڵەتیی بریتانیا «بی بی سی»ش وای بڵاو کردووەتەوە کە، «ڕوشدی» لە کاتی لێدوان لە مەکۆیەکی فێرکاریی نادەوڵەتی بە ناوی ناوەندی«چوتوکوئا» لە نیۆیۆرک، بە چەقۆ درایەبەر پەلامار.
ھێشتا ھیچ وردیاتێک لە بارەی دۆخی شپرزەی «سەلمان ڕوشدی» بڵاو نەبووەتەوە.
جێگای وەبیرھێنانەوەیە کە«سەلمان ڕوشدی» موسڵمانێکی لە دین وەرگەڕاوی بە ڕەگەز ھیندییە کە کتێبێکی پڕ لە سوکایەتیی بەرامبەر بە پێغەمبەری سەردار(ص) و قورئانی پیرۆز بە ناوی «ئایەتە شەیتانییەکان» نووسیوە کە لە سایڵی ١٩٨٨ بڵاو بووەوە.